مێرویەک هێرش دەکاتە سەر ویلایەتەکانی ئەمریکا

پۆڵەتیک پرێس

ناوچەیەکی زۆری ئەمریکا ئامادەیە بۆ پێشوازیکردن لە بلیۆنێک مێروی زیز دوای خۆشاردنەوەیان لە چەقی زەویدا بۆ ماوەی ١٧ ساڵ، ئەمەش ترس و دڵەڕاوکێی لای هەندێک کەس دروستکردوە و لای هەندێکیش پەرۆشی دروستکردوە.

ئەمریکیەکان لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان ئامۆژگاریەکی زۆر لەنێوان خۆیاندا دەگۆڕنەوە بۆ ڕوبەڕووبونەوەی ئەو مێروانە پێش داگیرکردنی شەقام و باخچەکان.

زانایان دەڵێن: چاوەڕوان دەکرێت بلیۆنێک مێروی زیز هێرش بکەنە سەر ١٥ ویلایەتی ئەمریکا و دەنگە دەنگێکی زۆر گەورە دروست دەکەن، هەروەها مێروەکان دوای دانانی هێلکە و وەچەخستنەوە دەمرن.

حشرات الزيز تستعد لغزو 15 ولاية أمريكية

دواین دیاردەی لەوشێوەیە لەساڵی ٢٠٠٤ دا ڕوویداوە، چاوەڕوان دەکرێت لەکاتی نزیکیشدا دوبارەبێتەوە بەڵام کاتێکی دیاریکراوی بۆ دانەنراوە، چونکە دیاردەکە پەیوەندی هەیە بە بارودۆخی کەش و هەواوە وەک، پلەی گەرمی و شێ، هەروەها کەشی سارد ڕوودانی دیاردەکە دوادەخات.

مێروی زیز لە مێروە دڕندەکان نییە، بۆ نموونە هێرشەکانی وەک کوللە نییە، هەندێکجار زیان بە درەختەکان دەگەیەنێت، بەڵام بەشێوەیەکی گشتی زیان بە درەخت و ڕووەکەکان ناگەیەنێت.

مێروی زیز خۆراک لە ڕووەکەکانەوە وەردەگرێت، هەروەها هێرش ناکاتە سەر کەسەکان و پێوەیان نادات و گازیان لێناگرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا