بەوێنە.. سەرسوڕهێنەرترین ڕووباری جیهان ببینە

پۆڵەتیک پرێس

بەشێوەیەکی گشتی ئاو بەوە ناسراوە ڕەنگ، تام و بۆنی نییە، بەڵام ڕەنگە لە ڕووبارە نامۆکانی جیهاندا ئەم کارە جیاواز بێت و تایبەتمەندیەکانی ئاو بگۆڕێت، ئەم ڕووبارە لە ڕەنگە جیاواز و لەیەک نەچوەکانیدا موعجیزەیەکی سروشتیە سەرەڕای ئەوەش ئاوەکەی بەردەوام شیرینە.

ڕووباری کانۆ کریستاڵ تێکەڵەیەکی سەرسوڕهێنەری لە ڕەنگە جیاوازەکان هەیە و لە مانگی ئەیلول و تشرینی دووەرم دەردەکەون، نازناوی رووباری پێنچ ڕەنگ یان ڕووباری لە بەهەشت هەڵهاتووی هەیە، درێژی ڕووبارەکە نزیکەی 100 کیلۆمەترە و پانیەکەی 20 مەترە، دەکەوێتە ناوچەی دیرا دی لۆس ماکارینا لەزنجیرە چیای ماکارینای کۆڵۆمبیا، کە دوورترین و نادیارترین ناوچەی زەوییە.

أجمل أنهار العالم: كانو كريستال ذو الخمسة ألوان الذي هرب من الجنة - سائح

أجمل أنهار العالم ، نهر كانو كريستال ذو الألوان الخمسة في كولومبيا - ثقف  نفسك

لەگەڵ ئەوەشدا نهێنییەک دەمێنێتەوە کە بۆچی ڕووبارەکە ئەو ڕەنگانەی هەیە و بەردەوام ئاوەکەی شیرینە، بەشێکی زۆری پسپۆڕان دوای خوێندنی سروشتی ژینگەی ڕووبارەکە وەستاون و بۆیان دەرکەوتووە ئەم ڕووبارە لەنێوان پێنچ ناوچەی نامۆی جیهاندا پۆلێن کراوە و تەنیا ڕووباری سروشتیە کە زۆربەی ڕۆژەکانی ساڵ ئاوەکەی بێ ڕەنگە، بەڵام لەگەڵ بەرزبونەوەی ڕێژەی شێ لە مانگەکانی ئەیلول و تشرینی دووەم ڕەنگی ئاوەکەی دەگوڕێت و چەندین ڕەنگی سەرسوڕهێنەری دەبێت، ئەمەش بەهۆی زۆربوونی خێرای ئاوەکەوەیە لەچاو کاتەکانی دیکەی ساڵدا و لەم کاتەدا ڕەنگی قەوزە سەوزەکان دەگۆڕێت بۆ سوورێکی گەشاوە و هەندێکیشیان بۆ قاوەیی و زەرد و ڕەنگی شینی ڕوون.

أجمل أنهار العالم: كانو كريستال ذو الخمسة ألوان الذي هرب من الجنة - سائح

كانو كريستال في كولومبيا... نهر من خمسة ألوان | النهار

کاتێک تیشکی خۆر بەر ئاوەکە دەکەوێت و تێکەڵ دەبن ڕەنگی ڕووبارەکە دەگۆڕێت بۆ پەلکە زێڕینەیەکی ڕاستەقینە و دیمەنێکی سەرنجڕاکێش و جیاواز بەشوێنەکە و گەشتیاران دەبەخشێت.

بالصور .. أجمل أنهارالعالم نهر كانو كريستال ذو الألوان الخمسة فى كولومبيا |  الموقع نيوز

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک