بەڤیدیۆ..بەفر شارێکی نیویۆرک دادەپۆشێت

پۆڵەتیک پرێس

لە بۆفالۆ لە نیویۆرک، بەفرێکی زۆر خانوو و شەقامەکانی داپۆشیوە و ڕەشەبایەکی زۆر ناوچەکەی گرتۆتەوە کە بە خراپترین ڕەشەبا لەمێژوودا دادەنرێت.

چەندین ڤیدیۆ لەم دواییانەدا بەرزبوونەوەی ئاستی بەفر لە دەوروبەری ماڵەکان، ئۆتۆمبێل و سەر شەقامەکان نیشان دەدەن، لەکاتێکدا وادەردەکەوێت کە بۆفالۆ لەژێر بەفری سپیدا داپۆشرابێت.

گەردەکوولەکە بووە هۆی وەستاندنی وەڵامدانەوەی خزمەتگوزاری فریاگوزاری و داخستنی فڕۆکەخانەی بۆفالۆ بۆماوەیەکی کاتی، ئەمە لەکاتێکدا ئاستی بەفر گەیشتە 43 ئینج، کاسی هۆچۆل، پارێزگاری نیویۆرک وتی:”بەنزیکەیی هەموو ئۆتۆمبێلەکانی فریاکەوتن لە شارەکەدا بەهۆی دۆخی کەش و هەواوە تێکچووە”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا