بە وێنە.. شوێنی لە دایکبوونی زۆرێک لەفەیلەسوفە بەناوبانگەکان

پۆڵەتیک پرێس

یۆنان یەکێکە لەو وڵاتانەی کە زۆرترین و گەورەترین دورگەکانی تێدایە، کە دەگاتە نزیکەی ١٢٠٠ بۆ ٦٠٠٠ دورگە هەندێک لەم دورگانە شوێنی نیشتەجێبونن وداهاتێکی گەورە لە ڕێگەی گەشتیاریەوە بەدەست دەهێنن، دورگەی سامۆس یەکێکە لەو دورگانەی کە زۆرترین قوتابخانەی تێدابووە چەندین بەرهەمی جۆراو جۆریان هەبووە

دورگەی سامۆس دەکەوێتە بەشی ڕۆژهەڵاتی یۆنان و باکوری دەریای ئیجە، کە سروشتێکی زۆر تایبەتی هەیە شوێنی لە دایک بوونی زۆرێک لە فەیلەسوفە بەناوبانگەکانە وەک فیساگۆرس، ڕووبەرەکەی نزیکەی ٤٧٧.٤ کیلۆ مەتر دووجایە ژمارەی دانیشتوانیشی بەپێی ئاماری چەند ساڵێک لەمەو پێش ٣٢،٩٧٧ کەس بووە

مێژووی دروست بوونی ئەم دورگەیە دەگەڕێتەوە بۆ سەدەی ١١ کە سەرەتا ئایۆنیەکان تیایدا ژیاون، بە شوێنێکی گرنگی بازرگانی وڵاتی یۆنان دانراوە، لە ساڵی ١٨٢٩ ڕاپەرینیان لە دژی تورکیا ئەنجام داو سەربەخۆیان لە ژێر دەستی دەوڵەتی عوسمانی بەدەست هێنا

کەش و هەوای ئەم دورگەیە زۆر ناوازەیە، زستانێکی ساردو هاوینێکی گەرمی هەیە کە گەرمی و ساردیەکەی بە جۆرێکن بێزارت ناکەن، لە ماوەی ساڵێک دا نزیکەی ٣٣٠٠ کاتژمێر تیشکی خۆری تێدەکەوێت، یەکێکە لەو دورگە گەشتیاریانەی زۆرترین ئەفسانەکانی تێدایە وەک پەرستگای هیرا هەروەها پەیکەری خواوەندی زیوس و خواوەندی هاوسەرگیری ژنانی یۆنان، قوتابخانەی پەیکەری تاشی کۆن، ساڵآنە ژمارەیەکی زۆر لە گەشتیاران لە وڵاتی جیهانەوە سەردانی دیمەنە سەرسورهێنەرەکانی ئەم دورگەیە دەکەن

Beautiful Kokkari Beach on greek island Samos

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا