بچووکترین منداڵ لەجیهاندا تەمەنی سێ ساڵی پڕکردەوە

پۆڵەتیک پرێس

سیکینۆ ڕیوسکی تەمەن سێ ساڵ لەگەڵ کاروانێکی منداڵان کە جلی کیمۆنۆ و جلی وەرزشی بچووک و هەروەها قات و بۆینباخیان پۆشیبوو، بەبۆنەی جەژنی شیچی گۆسانەوە سەردانی مەزارێکی شاری کارویزاوای پارێزگای ناگانۆیان کرد.

ئەم نەریتە لە ناوەڕاستی مانگی تشرینی دووەمەوە دەست پێدەکات، ئەو خێزانانەی منداڵی تەمەن سێ، پێنج و حەوت ساڵیان هەیە بەشداری تێدادەکەن، سیکینۆی بچووک لەساڵی 2018دا لەدایک بوو، وەک بچووکترین منداڵ کە کێشی تەنها 258 گرام و درێژیەکەی 22 سانتیمەتر بوو سەرنجی میدیاکانی ڕاکێشا.

ڕیوسکی چاکەتێکی بچوکی بەگوێرەی بەرزی باڵای لەبەردابوو، لە ڕێوڕەسمەکەدا وەک هاوتەمەنەکانی خۆی بە وزە و پەرۆشیەوە بەسەر پلیکانەکاندا سەرکەوت، دایکی بە زەردەخەنەیەکەوە سەیری کرد و وتی: “جلەکانی زۆر گەورە بوون، بەڵام کە گەورە بوو بۆی دەگونجێت”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا