پۆڵەتیک پرێس
دەیڤد مۆدج ئوسترالی بوو بە کۆنترین یاریزانی تۆپی پێی مێژووی یاری، سەرەڕای تەمەنە زۆرەکەی بەردەوام دەبێت لە بەشداریکردنی لە یارییەکاندا.
تێکڕای تەمەنی خانەنشینی بۆ یاریزانانی دنیای تۆپی پێ 35 ساڵە و هەندێکیشیان بەردەوام بوونیان لە پیشەکەیان هەڵبژاردووە وەک، سویدی زلاتان و ئیبراهیمۆڤیچی تەمەن 41 ساڵ، بەپێی ماڵپەڕی”ئیندیان ئێکسپرێس”، دەیڤد مۆدجی ئۆسترالی وەک گەورەترین یاریزانی تۆپی پێ ناوی چووە کتێبی گینسەوە بۆ ژمارەی پێوانەیی.
ماڵپەڕی سەرەکی “گینس” بۆ ژمارەی پێوانەیی ڕوونیکردەوە، مۆدج کە هەفتەی ڕابردوو یادی 80هەمین ساڵیادی لەدایکبوونی کردەوە، کاتێک بەشداربوو لە یاری تۆپی پێ بۆ نادی کیسینگ پۆینت لە یاری یەکێتی قەراغی باکوور بەرامبەر”تۆرامورای باکوور”، تەمەنی 79 ساڵ و 89ڕۆژدا بوو.