بەتەمەنترین سەگ لەجیهاندا ناوی لە کتێبی گینسدا تۆمارکرا

پۆڵەتیک پرێس

تۆبی کیس تەمەنی 21 ساڵ و 66 ڕۆژە بەپێی تۆمارەکانی کتێبی گینس بەتەمەنترین سەگی جیهانە کە زیندووبێت.

کیس لە فلۆریدای ئەمریکا دەژی لەخێزانی ئەو جۆرە سەگانەیە کە بە “چیهواوا” ناسراون، بەپێی ئاژانسی “یو پی ئای” جیزیلا شۆر خاوەنی سەگەکە وتی: لە پەناگەیەکی چاودێریکردنی ئاژەڵان کاتێک تەمەنی تەنها چەند مانگێک بوو هێنای و بەخێویکردووە، باسی لەوەشکرد ئەو سەگە بچووکە هی دوو کەسی بەساڵاچوبوو بەهۆی ئەوەی چیتر توانای بەخێوکردنی سەگەکەیان نەمابوو هێنابویان بۆ ئەوێ.

کتێبی گینس بۆ ژمارەی پێوانەیی ناوی “کیس”ی وەک بەتەمەنترین سەگی زیندوو لەجیهاندا تۆمارکرد، سەرەڕای ئەوەی سەگەکانی خێزانی “چیهواوا” تەمەنیان لە 18 ساڵ تێپەڕناکات، شۆر باسی لەوەشکرد زۆر کەس کاتێک سەگەکەی دەبینین نازانن کە تەمەنی 21 ساڵە، چونکە بەراورد بە تەمەنی خۆی تەندروستیەکی زۆر باشی هەیە.

پێش کیس سەگی “بلوی” کە تەمەنی 29 ساڵ و پێنج مانگ بوو بە بەتەمەنترین سەگی زیندوو لەجیهاندا ناسێنرا تا ئەو کاتەی لەڕۆژی 14ی مانگی ترشینی دووەمی ساڵی 1939دا مرد.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا