سوپای توركیا هێرشی كردە سەر چەند ناوچەیەكی رۆژئاوای كوردستان

پۆڵەتیك پرێس

میدیاكانی نزیك لە پارتی كرێكارانی كوردستان بڵاویانكردەوە، سوپای تورك هێرشی كردوەتە سەر سێ گوندی ناوچەی شێراوای عەفرین و تل رەفعەتی تۆپبارانكرد، هاوكات هێرشیشی كردوەتە سەر خاڵێكی ئەنجومەنی سەربازیی منبج.

بەپێی هەواڵی ئەو میدیایانە، سوپای توركیا لە چەكدارانی داعش و بەرەی نوسرەی سوپایەكی لەو ناوچەیە دروستكردووەو هێرش دەكەنە سەر ئەو ناوچانە.

ئەوەش هاتووە، لە هێرشی ئەمجارەی ئەو سوپادا گوندەكانی برج قوسێ، هرشێ و سۆخانكێی ناوچەی شێراوای عەفرینی تۆپبارانكران.

باس لەوەشكراوە، سوپای توركیا لە بەردەوامی هێرشەكانیاندا، هێرشیان كردە سەر خاڵێكی ئەنجومەنی سەربازیی منبج و ماوەی هەفتەیەكیشە فڕۆكەی چاودێری توركیا بەسەر كۆبانێدا دەسوڕێنەوەو تا ئێستاش بەردەوامن لە چاودێرییەكانیان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا