دژەتیرۆر بازرگانێکی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوبەرایەتی گشتیی دژەتیرۆر رایگەیاند لە ئۆپەراسیۆنێکی هێزەکانی بەڕێوبەرایەتی گشتیی دژەتیرۆر، توانرا بازرگانێکی ماددەی هۆشبەر دەستگیربکرێت و دەستبگیرێت بەسەر بڕی 17کیلۆ و 700 گرام لە ماددەی هۆشبەری جۆری کریستاڵ.

پاڵپشت بە زانیاری وردی هەواڵگیری، لە ئۆپەراسیۆنێکی هێزەکانی بەڕێوبەرایەتی گشتیی دژەتیرۆر، توانرا بازرگانێکی ماددەی هۆشبەر دەستگیربکرێت، هەروەها دەستبگیرێت بەسەر بڕی 17کیلۆ و 700 گرام لە ماددەی هۆشبەری جۆری کریستاڵ.

تۆمەتباری دەستگیرکراو بەناوی (س،ع،م) لەدایکبووی ساڵی 1989، پێشینەی تاوانی هاوشێوەی هەبووە و چەند جارێکی دیکە بازرگانی بە ماددەی هۆشبەرەوە کردووە.

پاش دەستگیرکردنی، ڕادەستی یاسا کرا بە مەبەستی سزادانی.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا