بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی گەرمیان پەیامێک بڵاو دەکاتەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەبارەت بە بڵاوبوونەوەی پەتای سکچوون بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی گەرمیان پەیامێک بڵاودەکاتەوەو هۆشداری بە دانیشتووانی سنوری بەڕێوەبەرایەتییەکە دەدات.
وەک لە پەیامەکەدا هاتووە، پەتای سکچوون روو لە هەڵکشانەو هەر ئەمڕۆ لە شاری سلێمانی تووشبووی کۆلێرا دەستنیشان کرا.ساڵی پار بە هەمانشێوە لە گەرمیان بە کارکردنی تیمەکانی خۆپاراستن و نەخۆشییە گواستراوەکان و نەخۆشخانەی گشتی کەلار و کفری و فریاکەوتن و قەڵا و سەرجەم دەزگاکانمان و هاوکاری و هەماهەنگی ئیدارەی گەرمیان و کەلار وکفری و فەرمانگەکان، توانیمان حاڵەتە سەرەتاییەکانی کۆلێرا دەستنیشان بکەین و رێنمایی و چارەسەر بۆ خۆیان و خۆپارێزی خێزانیان دابینکەین، بەم کارەش گەرمیان پارێزرا لە بڵاوبونەوەی پەتای کۆلێرا.
ئەوەشهاتووە، ئەمساڵ هەمان کارکردن و ماندووبون بەردەوامە و هاوکاری ئێوە پێویستە، بەتایبەتی ئەوانەی لەشاری سلێمانی دەگەڕێنەوە و سکچونیان هەیە، راستەوخۆ لە دەزگاکانمان پشکنینی پێویست ئەنجام بدەن و هاوکار بن لە رێگری بڵاوبونەوەی لەگەرمیان.
باسلەوەشکراوە، پێشبینی نزیکی دەرکەوتنی حاڵەتی کۆلێرا دەکەین و ئامادەکاری کراوەو بەردەوامین لە دابینکردنی پێداویستی نەخۆشخانەکان، هەر ئەمڕۆش بانکی هەرێم لە سلێمانی سەد ملیۆن دیناری کاشی بۆ تەندروستی گەرمیان دابینکرد و لە رووبەڕووبونەوەی کۆلێرا و پێداویستیەکانی خەرج دەکرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا