دابەشکردنی مووچەی مانگی چوار لە عێراق دەستیپێکرد

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی دارایی عێراق رایگەیاند، دابەشکردنی مووچەی مانگی نیسانی فەرمانبەرانی دەوڵەت و كارمەندانی هێزە ئەمنییەكان دەستیپێکرد.

ئەمڕۆ یەکشەممە21ی نیسان، فەرمانگەی راگەیاندنی وەزارەتی دارایی عێراق بڵاویكردەوە، “فەرمانگەی ژمێریاریی لە وەزارەتی دارایی دەستیكرد بە رێوشوێنەكانی پارەداركردن (تمویل)ی مووچەی فەرمانبەران و كارمەندانی هێزە ئەمنییەكان بۆ مانگی نیسان”.

ئاماژەی بەوەکرد، داوا لە وەزارەت و یەكەكانی خەرجیی وەزارەت، پارێزگاكان و لایەنە نەبەستراوەكان بە وەزارەتەكانەوە دەكات سەردانی فەرمانگەی ژمێریاری بكەن بۆ تەواوكردنی پێداویستییەكانی پارەداركردنی مووچەی فەرمانبەر و كارمەندانیان.

هاوکات، داوایکردووە پابەندبن بە خشتەی پارەداركردنی مانگانەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا