قوباد تاڵەبانی: جوتیار عادل بۆی نییە بە ناوی هەموو حکومەتەوە قسەبکات

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم لەبارەی تەقینەوەکەی نزیک فڕۆکەخانەی سلێمانی ڕایگەیاند، ئەو ڕووداوە تەسعیدێکی مەترسیدارە بۆ سەر گیانی هاوڵاتیانی کوردستان.

لە پەیامەکەیدا قوباد تاڵەبانی وتی، بە توندی ئیدانەی هێرشکردنە سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی دەکەین.

ئەوەشی خستەڕوو، بە ئامانج گرتنی فرۆکەخانەیەکی مەدەنی نەک تەنها بەزاندنی سیادەی عیراقە، بەڵکو تەسعیدێکی مەترسیدارە بۆ سەر گیانی هاوڵاتیانی کوردستان.

ئاماژەی بەوەش کرد، لەهەمان کاتدا بۆ کۆمەڵانی خەڵکی کوردستانی روون دەکەینەوە کە؛ جوتیار عادل گووتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان نییە  و تەنها نوێنەرایەتی حزبێک دەکات لە ناو حکومەتدا و بە هیچ شێوەیەک بۆی نیە بە ناوی هەموو حکومەتەوە قسە بکات و دوا بەیاننامەشی شەرمەزار دەکەین.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا