راوێژكارێكی سودانی: بەهای دینار بەرامبەر دۆلار جێگیردەبێت

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

راوێژكاری دارایی سەرۆك وەزیرانی عێراق دەڵێت، رێوشوێنەكانی ئەم دواییەی حكومەت رۆڵی بەرچاوی دەبێت لە سەقامگیری بەهای دینار بەرامبەر بە دۆلار.

مەزهەر محەمەد ساڵح، راوێژكاری دارایی محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: هێزی دەستوەردانی حكومەت و بانكی ناوەندی بۆ سەقامگیری بازاڕەكانی خستنەڕووی دراوی بیانی رۆڵی بەرچاویان دەبێت لە دابەزاندنی بەهای دۆلار.

راوێژكاری دارایی سودانی وتی: جگە لەوەش عێراق پاڵپشتیەكی تری بەهێزی هەیە بۆ بەرزكردنەوەی بەهای دینار، ئەویش یەدەگی دراوی بیانیە كە لە 115 ملیار دۆلار نزیك بۆتەوە.

وتیشی: ئەو جیاوازیە زۆرەی لەنێوان بەهای خستنەڕووی دۆلار لەلایەن بانكی ناوەندی ئەوەی لە بازاڕدا هەیە ئەستەمە بەردەوام بێت، بە پێچەوانەوە رێوشوێنەكان بە ئاڕاستەی سەقامگیری نرخەكان هەنگاو دەنێن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا