بەردەوامی دابەزینی لیرەی تورکی و کاریگەری لەسەر وڵاتان

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ بە شێوەیەکی برچاو نرخی لیرەی تورکی دابەزی، بە شێوەیەک لە بازاڕەکاندا دەڵێن هاڕەیکرد، ئەمەش کاریگەری دەکاتە سەر ئەو وڵاتانەی کەل و پەل لە تورکیاوە هاوردە دەکەن.

ئەمڕۆ دووشەممە 13ی کانونی یەکەم، 100 دۆلار بەرامبەر بە هەزارو 404 لیرەی تورکیە، ئەم دابەزینەش ڕێژەیەکی زۆرە بۆ ئەو دراوە.

دابەزینی لیرەی تورکی کاریگەری دەکاتە سەر ئەو وڵاتانەی کەل و پەل لە تورکیاوە هاوردە دەکەن، بەهۆی ئەوەی دەبێتە هۆی گرانبوونی کەل و پەل لە تورکیا و، واڵئتانی دیکەش ناچارن نرخی کەل و پەلە تورکیەکان بەرزبکەنەوە.

هاوکات ئەمڕۆ نرخی 100 دۆلار بەرامبەر 148 هەزار و 400 دیناری عێراقیە، نرخی 100پاوەن بەرامبەر 199هەزار دیناری عێراقیە، هەروەها 100یۆرۆ بە 167 هەزار دینارە، 100 دۆلار بەرامبەر بە 2ملیۆن و 965 هەزار تمەنە.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا