دەزانی عێراق لەڕیزبەندی وڵاتانی نەوت لەپلەی چەنەمدایە؟

پۆڵەتیک پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress 

لەڕاپۆرتێکی کۆمپانیای بی پی نەوتی بەریتانیادا ئاماژە بەوەکراوە، عێراق لەپلەی پێنجەمی ئەو وڵاتانەدایە کە لەساڵی 2020 زۆرترین نەوتیان بەرهەمهێناوە.

بەپێی ئەو راپۆرتە، ئەمریکا لەپلەی یەکەمدا دێت کە لەساڵی 2020دا رۆژانە بڕی 16.476 ملیۆن بەرمیل نەوتی بەرهەمهێناوە.

هاوکات، لەدوای ئەمریکاوە سعودیە لەپلەی دووەمدا دێت، بەجۆرێک ساڵی رابردوو رۆژانە بڕی 11.039 ملیۆن بەرمیل نەوتی بەرهەمهێناوە، لەپلەی سێیەمیشدا روسیا دێت بەتێکڕای بەرهەمهێنانی 10.667 ملیۆن بەرمیل نەوت لەڕۆژێکدا.

هەر بەپێی راپۆرتەکە، کەنەدا لەپلەی چوارەمدا دێت و ساڵی رابردوو رۆژانە بڕی 5.135 ملیۆن بەرمیل نەوتی بەرهەمهێناوە، لەدوای ئەویش عێراق لەپلەی پێنجەمدا دێت، بەجۆرێک لەساڵی رابردوودا رۆژانە 4.114 ملیۆن بەرمیل نەوتی بەرهەمهێناوە.

بەکۆی گشتی تێکڕای بەرهەمهێنان لەساڵی رابردوودا کەمترە بەبەراورد بە ساڵی 2019، هۆکاری ئەم کەمبوونەوەیەش دەگەڕێتەوە بۆ بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و سنوردانان لەسەر رێژەی بەرهەمهێنانی نەوت لەلایەن رێکخراوی ئۆپیکەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا