شەهیدبوونی 17 گەریلا بە چەكی كیمیایی راگەیەندرا

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

فەرماندەیی بڕیارگەی ناوەندی پاراستنی گەل ناسنامەی 17 گەریلای شەهیدی بڵاوكردەوە، كە لە هێرشەكانی شەش مانگی ڕابردووی دەوڵەتی توركیادا بە چەكی كیمیایی شەهیدبوون.

رۆژی سێشەممە فەرماندەیی بڕیارگەی ناوەندی پاراستنی گەل (نەپەگە) ڕایگەیاندووە: لە هێرشی داگیركاریی سەر باشووری كوردستان، لە 14ی نیسان هەتا 14ی ئۆكتۆبەر، سوپای توركیا دوو هەزار و 467 جار بۆمبی قەدەغە و چەكی كیمیایی بەكارهێناوە و لەو هێرشانەدا 27 هەڤاڵمان شەهیدبوون، كە پێشتر ناسنامەكانیانمان بڵاوكردبووەوە، لەم دواییانەشدا 17 فەرماندە و شەڕڤانمان بە هەمان چەك شەهیدبوون.

ئەوەشهاتووە: سوپای توركیا بە پێشەنگایەتیی ئاكەپە و مەهەپە، لە هێرشی داگیركاریی لە باشووری كوردستان، یاسا نێودەوڵەتییەكان پێشێل دەكات و تاوانی شەڕ ئەنجام دەدات، لەبەرامبەر گەلەكەمان، ئەو هێزانەی بۆ ئازادیی تێدەكۆشن و هاوڵاتیانی مەدەنی، تیرۆری دەوڵەتیی بەڕێوەدەبات.

باسی لەوەشكردووە، كە لەگەڵ ئەوەی توركیا یاسا نێودەوڵەتییەكان پێشێل دەكات و تاوانی دژە مرۆڤایەتیی ئەنجام دەدات، بەڵام ڕیكخراوە نێودەوڵەتییە پەیوەندییدارەكان چاویان لە ئاستییدا داخستووە، دەوڵەتی تورك بە خۆسپاردن بە پشتیوانییەكانی ناتۆ، هەموو جۆرە تاوانێكی دژ بە مرۆڤایەتیی ئەنجام دەدات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا