ئەمریكا لەسەر هێرشەكانی ئێران هاتە دەنگ

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریكا ئیدانەی تۆپبارانەكانی ئێران بۆ سەر چەند ناوچەیەكی هەرێمی كوردستانی كرد.

رۆژی چوارشەممە 28_9_2022، وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریكا لە پەیامێكدا ئیدانەی هێرشەكانی ئێرانی كرد و بە پێشلێكردنی سەروەری عێراقی وەسفكرد.

لە پەیامەكەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكادا، مووشەكبارانكردن و تۆپبارانكردنەكانی ئێرانی بە بێ پاساو لەقەڵمدا و بە پێشێڵكردنی سەروەری و سەقامگیری عێراقی داناوە.

بەیانی ئەمڕۆ، سوپای پاسدارانی ئێران چەند جارێك لە رێگەی مووشەك و درۆنەوە هێرشیانكردە سەر بنكە و بارەگاكانی لایەنەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان لە كۆیە، زڕگوێز و شێراوە. هەروەها ماوەی چەند رۆ‌ژێكیشە بنكە و بارەگاكانی ئەو حیزبانە لە ناوچە سنوورییەكان بۆردوومان دەكەن.

بەگوێرەی ئامارە فەرمییەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان، تاوەكو ئێستا لەو هێرشە مووشەكی و درۆنانەی ئێران نۆ كەس شەهیدبوون و 32 ی دیكە بریندار بوون.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا