هاوپەیمانێتییەكی نوێ‌ لە عێراق پێكهێنرا

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ژمارەیەك پەرلەمانتاری سەر‌بەخۆی عێراق، هاوپەیمانێتییەكی نوێیان راگەیاند و لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا، نازم شبلی، وتەبێژی هاوپەیمانێتییەكە رایگەیاند: ئامانجمان چاودێریكردنی زیاتری ئەدای حكومەتە لە رووبەڕووبوونەوەی گەندەڵیی و پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری و داكۆكیكردن لە ماف و ئازادییەكان.

نازم شبلی وتی، كار بۆ بەرزكردنەوەی ئاستی توانای هێزەئەمنییەكان دەكەین، بۆ پارێزگاریكردن لە ئاسایش و سەقامگیری وڵات.

وتیشی: ئەو هاوپەیمانێتییە نوێیە گرنگی بە چڕكردنەوەی رۆڵی چاودێری لەسەر دامەزراوەكانی دەوڵەت دەدات، لەپێناو بەرزكردنەوەی ئاستی ئەدای حكومەت لە رووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی و پشتیوانیكردن لە دۆسیەی خزمەتگوزارییەكان و بەرەوپێشبردنی كەرتە گرنگەكانی دەوڵەت، وەك: پەروەردە، كشتوكاڵ، پیشەسازی و تەندروستی و بەهێزكردنی رۆڵی هێزە ئەمنییەكان بە هەموو شێوازەكانییەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا