شاندێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەسەردانێکی فەرمی گەیشتە تاران

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە3ی کانونی یەکەم، شاندێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق گەیشتە تارانی پایتەختی ئێران.

نوسینگەی موحسین مەندەلاوی، جێگری یەکەیمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران ڕایگەیاند، لەسەر بانگهێشتی فەرمی ئەنجومەنی شورای ئێران، شانداێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق گەیشتە تاران و سەردانەکە دوو ڕۆژ دەخایەنێت.

ئاماژەی بەوەکرد، بڕیارە شاندەکەی عێراق چەندین کۆبوونەوەی گرنگ لە ئێران ئەنجام بدەن و چاویان بە ژمارەیەک بەرپرسی ئەو وڵاتە بکەوێت.

ڕوونیکردەوە، لە کۆبوونەوەکاندا گفتوگۆ لەبارەی دۆخی ئێستای عێراق و ناوچەکە و پەیوەندییەکانی نیوان هەردوو وڵات دەکرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا