پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بزوتنەوەی تاڵیبان ڕۆژنامەنووس و وێنەگری کورد ئیبراهیم عەلیپوور-ی دەستگیرکرد و تا ئێستاش چارەنوسی بە نادیاری ماوەتەوە.
بەگوێرەی زانیارییەکانی رێکخراوی هەنگاو، رۆژی سێشەممە 16ی تشرینی دووەمی 2021 ئیبراهیم عەلیپوور، کە وێنەگر و رۆژنامەنووسێکی خەڵکی بانەیە و ئەندامی ئەنجومەنی نێودەوڵەتی وێنەگرانی (FIAP) و ئەندامی ئاژانسی Middle East Images کە بەمەبەستی ئامادەکردنی راپۆرت و وێنە چووەتە کابوڵی پایتەختی ئەفغانستان، لەلایەن هێزەکانی تاڵیبانەوە دەستگیرکراوە.
لایخۆیەوە ئاژانسی Middle East Images لە ئینستگرامی خۆی دەستەبەسەرکرانی ئیبراهیم عەلیپووری پشتڕاستکردەوە.
ئەوەش باسکراوە، تا ئێستا چارەنووسی ئیبراهیم عەلیپوور بەنادیاری ماوەتەوە.