پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
وەزیری دەرەوەی سوریا ڕایگەیاند، ئامادەنین پەیوەندییەکانمان لەگەڵ دوژمنانمان ئاسایی بکەوینەوە، دەشڵێت، “بەو مەرجە پەیوەندییەکانمان لەگەڵ تورکیا ئاسایی دەکەینەوە، سوپاکەی لە وڵاتەکەمان بکشێنێتەوە”.
فەیسەڵ میقداد، وەزیری دەرەوەی سوریا بە میدیای وڵاتەکەی ڕاگەیاند، پەیوەندییەکانمان لەگەڵ وڵاتێک ئاسایی ناکەینەوە کە خاکی سوریای داگیرکردووە.
وتیشی، تەنها بە کشانەوەی سوپای تورکیا لە خاکی سوریا، پەیوەندییەکانمان لەگەڵ ئەو وڵاتە ئاسایی دەکەینەوە.
ئەوەشی خستەڕوو، کاتێک وڵاتێک دەیەوێت بەرگری لە خاک و سەربەخۆیی خۆی بکات، دەبێت لەناوخۆی وڵاتەکەی خۆی ئەوە بکات نەوەک لەسەر خاکی وڵاتێکی دیکە.