پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی ڕایگەیاند، لە سبەینێ دووشەممەوە کامێراکانی پۆینت تۆ پۆینت، تیژڕەوی و سزا تۆماردەکەن.
ئەمڕۆ یەکشەممە28ی ئایار، هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرایکرد، ئاگاداری شۆفێران دەکاتەوە لە سبەینێ دووشەممەوە29ی ئایار، لە کاتژمێر8:00ی سەرلەبەیانییەوە لە ڕێگای سلێمانی-دوکان، کامێرەکانی تیژڕەوی کاردەکەن و ئەو شۆفێرانەی سەرپێچی دەکەن سزادەدرێن.
لەکاتێکدا، لەماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوو کامێراکانی پۆینت تو پۆینت لەسەر ڕێگای سلێمانی-دوکان بەشێوەی تێست کاریان پێدەکرا و لە سبەینێ دووشەممەوە بەشێوەیەکی فەرمی کاردەکەن و تیژڕەوی تۆماردەکەن.