پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
کەشناسی سلێمانی ڕایگەیاند، لە ئەمشەوەوە باران بارین زۆربەی ناوچەکانی هەرێم دەگرێتەوە و بەفر لە ناوچە شاخاوییەکان دەبارێت.
کەشناسی سلێمانی پێشبینییەکانی خۆی بۆ 48 کاتژمێری داهاتوو بڵاوکردەوە و بەپێی پێشبینییەکان ئەمڕۆ ئاسمان نیمچەهەوردەبێت و لە دواینیوەڕۆوە دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو و باران بارین لە ناوچەکانی باکووری خۆرئاوا دەستپێدەکات و لەکاتەکانی شەودا ڕێژەی دابارین زیاددەکات و زۆربەی ناوچەکانی هەرێم دەگرێتەوە.
هاوکات، بەفر لە ناوچە شاخاویەکان دەبارێت وە ئەگەری هەیە سەنتەری پارێزگای سلێمانی و دهۆک بگرێتەوە.
لەبارەی کەشی سبەی یەکشەممە، کەشناسی سلێمانی دەڵێت، ئاسمان هەوری باراناوی دەبێت لە زۆربەی کاتەکاندا لەگەڵ بارینی بەفر لە ناوچە شاخاویەکان.