ڕونکردنەوە لەسەر فەرمانی دەستگیرکردن بۆ بریکاری وەزارەتی کارەبا دەدرێت

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

تیمی ڕاگەیاندنی عادل کەریم، بریکاری وەزارەتی کارەبای حکومەتی عێراق ڕوونکردنەوە لەبارەی فەرمانی دەستگیرکردنی بریکاری وەزارەتی کارەبا دەدەن.

لە ڕوونکردنەوەکەدا هاتووە، “لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان هەواڵێکی بێ بنەما سەبارەت بە فەرمانی دەستگیرکردنی بەڕێز، عادل کەریم، بریکاری وەزارەتی کارەبای حکومەتی عێراق بڵاوکراوەتەوە کە سەرتاپای ئەو هەواڵە دوورە لەڕاستی و هیچ بنەمایەکی دروستی نییە و بێ گەڕانەوە بۆ ڕای بەڕێزیان یان سۆراغکردن لەڕێی ڕاگەیاندنی وەزارەتی کارەبای عێراق ئەم باسەیان وروژاندووە و چەند سایت و کەناڵێکیش بێ هەستکردن بە بەرپرسیارێتی هەواڵەکەیان بڵاوکردووەتەوە”.

ئەوەش هاتووە، “ئێمە وێڕای بەدرۆخستنەوەی ئەو هەواڵ و دەنگۆیانە ئەوە دەخەینەڕوو، کە بەڕێز عادل کەریم، بریکاری وەزارەتی کارەبای حکومەتی عێراق فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ دەرنەچووە و لەکار و ئەرکەکانی بەردەوامە، بەڵکو ئەوەی فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ دەرچووە بریکاری پێشووتری وەزارەتی کارەبای عێراقە نەک بەڕێزیان”.

لە کۆتایی ڕوونکردنەوەکەشدا جەخت لەوەکراوەتەوە، دووبارە بەهەموو لایەکی ڕادەگەیەنین کە بەڕێز، عادل کەریم، وەك بریکاری وەزارەتی کارەبا لە ئەرکەکەی بەردەوامە لە کارکردن.

 

 

 

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا