چەندین وڵات گەشتەكانیان بۆ بەریتانیا رادەگرن

پۆڵەتیك پرێس

بەهۆی بڵاوبونەوەی جۆرێكی نوێی ڤایرۆسی كۆرۆناوە، چەندین وڵاتی ئەوروپی و ئاسیایی گەشتە زەمینی و ئاسمانییەكانیان بۆ وڵاتی بەریتانیا راگرت.

دوای هۆڵەندا كە بڕیاریدا گەشتەكانی تاوەكو ساڵی نوێ بۆ بەریتانیا رابگرێت، هەریەكە لەوڵاتانی بەلجیكاو فەڕەنساو سكۆتلەنداو سعودییەو كوەیتیش گەشتەكانیان بۆ ئەو وڵاتە راگرت.

هاوكات بەپێی هەواڵی میدیاكان خێرایی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسەكە بوەتە هۆكاری ئەوەی لە ناوخۆی بەریتانیاش چەندین شوێن كەرەنتینە بكرێن، هاوكات وەزیری تەندروستی ئەو وڵاتەش ئاشكرایكرد، ڤایرۆسە نوێیەكە لە كۆنتڕۆڵ دەرچووە.

بڵاوبونەوەی ئەو ڤایرۆسە نوێیە لەكاتێكدایە، جیهان چاوەڕوانی ڤاكیسنی كۆرۆنای نوێ كۆڤید 19ن كە ئێستا لەلایەن دوو كۆمپانیای ئەمریكییەوە لە قۆناغی كۆتایدان و لە هەندێك شوێنی ئەمریكاو چەند وڵاتێكی دیكە دەست بەدابەشكردنی كراوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا