ئیسپانیا داوا دەکات تورکیا بچێتە یەکێتی ئەوروپاوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرۆک وەزیرانی وڵاتی ئیسپانیا ڕایگەیاند، وڵاتەکەی ویستی ئەوەی هەیە تورکیا ببەتە بەشێک لە یەکێتی ئەوروپا.

پیدرۆ سانجێزی سەرۆک وەزیرانی ئیسپانیا، دوای ئەنجامدانی کۆبوونەوەیەک لەگەڵ سەرۆک کۆماری تورکیا، ڕەجەب تەیب ئەرۆغان ئاماژەی بەوەدا، ئیسپانیا دەیەوێت تورکیا بەشێک بێت لە یەکێتی ئەوروپا، چونکە ئەنقەرە بە هاوبەشی خۆیان دەزانن.

ڕوونیشی کردەوە، لە ئێستا قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی لە نێوان تورکیا و ئیسپانیا لە ئاستێکی بەرزدایە و ئامادەکاری دەکەن بۆ کۆبوونەوەی لوتکە لە نێوان مەدرید و ئیسپانیا.

ئەمە لە کاتێکدایە، ماوەی پێشوو ئەردۆغان بڕیاریدا باڵیۆزی وڵاتانی ڕۆژئاوا لە وڵاتەکەی داەربکات بەڵام دواتر پەشیمان بووە، یەکێتی ئەوروپاش تا ئێستا ڕەزامەندی دەرنەبڕیوە سەبارەت بەوەی تورکیا ببێتە بەشێک لە یەکێتی ئەوروپا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا