پۆڵەتیک پرێس
ڕۆژی یەکشەممەی هەفتەی داهاتوو لوتکەی نێوان عێراق و ئوردن و میسڕ لە بەغدای پایتەخت بەڕێوەدەچێت.
لوتکەکە بە ئامادەبوونی مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق و شا عەبدوڵا، پاشای ئوردن و عەبدولفەتاح سیسی، سەرۆکی میسڕ دەست بە کارەکانی دەکات.
کارەکانی ئەم لوتکەیە تەواوکەری دوو کۆبوونەوەی لوتکەی پێشووە کە لە قاهیرە و دەریای مردوو بەڕێوەچوو.
بڕیاربوو ئەم لوتکەیە لە مانگی ئازاری ئەمساڵ و لە ڕۆژی ٢٧ ی ئازار بەڕێوەبچێت، بەڵام مستەفا کازمی سەرۆک وەزیران بەهۆی ڕوودانی ڕووداوێکی هاتووچۆ لەنێوان دوو شەمەندەفەر لە وڵاتی میسڕ و کەوتنەوەی قوربانییەکی زۆر بەڕێوەچوونی دواخست.