پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
دادگای پێداچوونەوەی دهۆك، شەش مانگ لە سزای زیندانیكردنی ئومێد بەرۆشكی كەمكردەوە و رایگەیاند، ئەوەی ئومێد وتویەتی لە تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان ناوزڕاندن و جنێودان نەبووە.
دوای ئەوەی بە چەند دۆسیەیەكی جیاواز ئومێد بەرۆشكی ڕۆژنامەوان و چالاكوانی بادینان بە دوو ساڵ و شە ش مانگ سزادرابوو، رۆژی یەك شەممە، دادگای پێداچونەوەی دهۆك لەسەر یەكێك لە دۆسیەكانی كە سزای شەش مانگی بۆ دەرچوو بوو بڕیاری نوێیدا و ئەو سزایەی هەڵوەشاندەوە.
دادگای پێداچونەوەی دهۆك ئاماژەی بەوەكردووە، ئەوەی ئومێد بەرۆشكی لە تۆڕەكۆمەڵایەتیەكان وتویەتی ڕادەربرین بووە نەك ناو زڕاندن و جنێودان.
لە ئێستادا ئەو دەستگیركراوەی بادینان بۆ بەسەربردنی ئەو سزایەی بەسەریدا سەپێندراوە لە زیندانی چاكسازی گەورانی دهۆكە و ماوەی نزیكەی 15 مانگی زیندانی بەسەر بردووە.