پارێزگاری دهۆك سەركۆنەی هێرشەكەی مێردین دەكات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

عەلی تەتەر، پارێزگاری دهۆك داوای بەدواداچوون و لێكۆڵینەوە دەكات لە رووداوی هێرشكردنەسەر خێزانێكی پارێزگای دهۆك، لە پارێزگای مێردینی باكووری كوردستان.

لە راگەیەندراوەكەی پارێزگاری دهۆك هاتووە، بەداخەوە شەوی رابردوو پێنج هاووڵاتی دانیشتووی دهۆك لە رێگەی نسێبین-ی سەر بە پارێزگای مێردینی باكووری كوردستان، هێرشیان كرایە سەر كە لە ئەنجامدا چوار كەسیان گیانیان لەدەستداوە و یەكێكی دیكەش بریندارە، ئەو رووداوە شەرمەزار دەكەین و سەرخۆشی خۆمان ئاراستەی هەردوو بنەماڵە دەكەین.

لە بەشێكی دیكەی راگەیەندراوەكەدا پارێزگاری دهۆك، داوا دەكات لایەنە پەیوەندیدار بەدواداچوون بۆ ئەو رووداوە بكەن و بكەرانی ئەو تاوانە رووبەڕووی یاسا بكرێنەوە.

شەوی رابردوو لە رێگەی نسێبینی سەر بە پارێزگای مێردین لە باكووری كوردستان ئۆتۆمبێلێكی ژمارەیەك هاووڵاتی دانیشتووی دهۆك كە بە مەبەستی چارەسەری تەندروستی ویستویانە بچنە دیاربەكر هێرشی كرایە سەر و لە ئەنجامدا چوار هاووڵاتی كوژران و یەكێكی تر برینداربوو.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا