كاركردن لە فراوانكردنی سیستمی كارەبایی پریپەید لە سنووری دهۆك راگیرا

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

كاركردن لە فراوانكردنی سیستمی كارەبایی نیشتمانیی پریپەید لە سنووری پارێزگای دهۆك بەهۆی كێشەی تەكنیكییەوە راگیرا، سەرپەرشتیاری كارەبای پریپەیدی دهۆكیش دەڵێت، ئەو گەڕەكانەی سیستمەكەی تێدا كەوتووەتە كار وەكو خۆیان كاردەكەن و بەردەوام دەبن، ئێستا تەنیا فراوانكردنی سیستمەكە راگیراوە.

رۆژی دووشەممە، 08-01-2024، ئەندازیار حازم محەمەد، جێگری بەڕێوەبەری گشتیی كارەبای دهۆك و سەرپەرشتیاری سیستمی پریپەید، رایگەیاند، دوای ئەوەی لە چەند رۆژی رابردوودا لەو گەڕەكانەی كە سیستمی پریپەیدی تێدا جێگیركرابوو، كێشە بۆ بەشێك لە هاووڵاتییان دروست ببوو، ئەمڕۆ بە ئامادەبوونی نوێنەری وەزارەتی كارەبا و جێگری پارێزگاری دهۆك، بە بڕیاری پارێزگاری دهۆك فراوانكردنی سیستمەكە لە سنووری پارێزگاكە راگیرا.

دەربارەی چارەنووسی ئەو 22 هەزار هاوبەشەی كارەبای پریپەید لە پارێزگاكە، ئەو بەرپرسەی كارەبای دهۆك دەڵێت، سیستمەكە بۆ نزیكەی 22 هەزار هاوبەشی كارەبا كاراكراوە، ئەو شوێنانەی سیستمەكەی تێدا كەوتووەتە كار وەكو خۆیان بەردەوام دەبن لە كاركردن و هیچ كێشەیەكیان بۆ دروست نابێت.

لەبارەی هۆكاری راگرتنی فراوانبوونی هاوبەشی پێكردنی زیاتر بە كارەبای پریپەید، حازم محەمەد وتی، تاوەكو رەوشی گشتیی كارەبا و كێشەكانی ئەو سیستمە چارەسەر نەكرێت، دەست بەفراوانكردنی سیستمەكە ناكرێتەوە.

نزیكەی حەوت مانگە بەستنی سیستمی كارەبای پریپەید بۆ كارەبای نیشتمانی لە سنوری دهۆك دەستیپێكردووە، 6.3% دانیشتووانی دهۆك لە سیستمەكە سوودمەند بوون، هەرچەندە لە چەند رۆژی رابردوو لە بەشێك لە گەڕەكەكانی ئەو شارە كاردانەوەی لێكەوتەوە و بەشێك لەو هاوبەشانەی كارەبای پریپەید گردبوونەوە ناڕەزاییان لەبارەی سیستمەكەوە دەربڕی.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا