كەشناسی پێشبینی وادەی كۆتایی هاتنی شەپۆلی باران بارین دەخاتەڕوو

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم، رێژەی بارانبارینی ناوچە جیاجیاكانی هەرێمی كوردستانی بڵاوكردەوە و ئاشكرایكرد، سبەینێ یەكشەممە بارانبارینی بەلێزمە و هەورە تریشقە بەردەوام دەبێت و خێرایی “با” بۆ 40 كیلۆمەتر لە كاتژمێرێكدا زیاد دەكات.

بەپێی راگەیەندراوی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم، لەماوەی 12 كاتژمێری رابردوودا لە پارێزگای هەولێر 2.6 ملم، لە پیرمام 56.3، سلێمانی 7 ملم، لە دهۆك دڵۆپ دڵۆپ، لە زاخۆ 0.4، شەمامك 0.8، خانەقین دڵۆپ دڵۆپ، لە ئامێدی یەك ملم، لە بازیان 1.2، لە دوكان 7، حاجی ئۆمەران 13 ملم، لە هەڵشۆ 11.4 ملم، لە كانی ماسی 0.6 ملم، خەبات 3.4 ملم، سۆران 0.2 ملم، پێنجوین 0.8 ملم، ماوەت 0.4 ملم، قەڵادزە 18.4 ملم، باتوفە 0.4 ملم، سمێلان 0.6، ملم، چۆمان 7.4 ملم، لە رانیەش 0.8 ملم بارانباریوە.

بەپێی راگەیەندراوەكەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم بێت لە دهۆك كەمترین رێژە و لە حاجی ئۆمەران زۆرترین رێژەی باران باریوە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم پێشبینی دەكات ئەمشەو تاوەكو بەیانی شەپۆڵێكی بارانی بە لێزمە و هەورە تریشقە و هەندێكات تەرزەش ناوچە جیاحیاكانی هەرێم بگرێتەوە.

بەهۆی ئەو شەپۆلی باران بارینەی كە ناوچە جیاجیاكانی هەرێمی گرتووەتەوە، لە هەندێك ناوچە بووبەهۆی دروست بوونی لافاوو ئاستەنگی بۆ هاووڵاتیان دروستكرد، لە هەمان كاتدا زیانی ماددی لە هەندێك ناوچە لێكەوتەوە، بەتایبەتی لە شاری هەولێر.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا