حیکمە: مانەوەی کازمی وەک سەرۆک وەزیران بەردەوامیدانە بە کوشتار

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

رەوتی حیکمە رایگەیاند، هەڵبژاردنەوەی مستەفا کازمی وەک سەرۆک وەزیرانی عێراق، واتە بەردەوامیی کوشتار و پشێوی بۆ ماوەی چوار ساڵی دیکە.

حەسەن فدعەم، ئەندامی رەوتی حیکمە و پەرلەمانتاری پێشووی عێراق رایگەیاند، “ئەگەر هێزە سیاسییەکان مستەفا کازمی وەک سەرۆک وەزیرانی داهاتوو دەستنیشان بکەن، ئەوا چوار ساڵی دیکە بەردەوام دەبین لە کوشتار و پشێوی”.

وتیشی: ناتوانین بێدەنگ بین لەئاست کوشتنی خۆپیشاندەران، دەستی دەرەکی کاریگەری راستەوخۆی لەسەر کاروباری ناوخۆی عێراق و ئەنجامەکانی هەڵبژاردنی پێشوەختە هەیە.

ئەوەشی خستەڕوو، “پێکهێنانی حکومەتی داهاتووی عێراق، لە چوارچێوەی پلانێکدایە بۆ نەهێشتنی یان سنووردارکردنی دەسەڵاتی حەشدی شەعبی و ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان لەگەڵ ئیسرائیل”.

ئەوەش لەکاتێکدایە، هەر ئەمڕۆ یەکشەممە ئەندامێکی دیکەی رەوتی حیکمە ئاماژەی بەوەکرد، هەوڵ دەدرێت بۆ ئەوەی بڕوا بە موقتەدا سەدر، سەرۆکی رەوتی سەدر بهێنرێت، تا بچێتەپاڵ دەنگی هێزە شیعەکانی ناو چوارچێوەی هەماهەنگی.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا