دانووستانەکانی عێراق و ئەمەریکا بۆ کۆتاییهێنان بە ئەرکی هێزەکانی هاوپەیمانان دەستی پێکرد

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق، بڵاویکردەوە، بە سەرپەرشتی محەمەد شیاع سوودانی سەرۆکوەزیران و فەرماندەی فەرماندەیی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق لە بەغدا، قۆناغی یەکەمی دانووستانەکانی عێراق و ئەمەریکا بۆ کۆتاییهێنان بە ئەرکی هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دەستی پێکرد.

محەمەد شیاع سوودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق ناوەڕاستی ئەم مانگە لە پانێلێکدا لە چوارچێوەی چالاکییەکانی کۆڕبەندی ئابووری جیهانی لە داڤۆس رایگەیاند، ئێستا هێزە عێراقییەکان توانا و لێهاتووییان هەیە بۆ پارێزگاری لە ئاسایش و سەقامگیریی و سەروەری عێراق بۆیە کاتی کۆتاییهاتنی ئەرکی هێزە بیانییەکانە لە عێراق، کە بۆ بەرەنگاربوونەوەی رێکخراوی داعش هاتوونەتە عێراق.

هەروەها سابت محه‌مه‌د عه‌باسی، وه‌زیری به‌رگری عێراق رۆژی پێنجشەممە رایگه‌یاند، له‌ چه‌ند رۆژی داهاتوودا كۆبوونه‌وه‌كان له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانان ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌ و کاتی کشانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دیاری دەکرێت. ئاماژەشیدابوو، پەیوەندی و هاوکاری هاوبەش لەنێوان عێراق و ئەمریکا و وڵاتانی هاوپەیمانی لە بوارە جیاجیاکانی سیاسی، ئابووری، کولتووری، ئەمنی و سەربازیدا بنیات دەنرێت، کە هاوتەریب بێت لەگەڵ ئەو هێزەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا