لە پۆڵەتیک پرێسەوە نوێترین زانیاری دەربارەی مووچەی مانگی 3 بزانە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

دوای ئەوەی درەنگانی شەوی رابردوو وەزارەتی دارایی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە ئۆنلاین لیستی مووچەی سەرجەم وەزارەتەكانی بۆ وەزارەتی دارایی عێراق نارد، لە ئێستادا وردبینی بۆ لیستەكە دەكرێت.

بەپێی بەدواداچونەكانی پۆلەتیك پرێس تا درەنگانی شەوی رابردوو وەزارەتی درارایی عێراق چاوەڕێی وەزارەتی دارایی هەرێمی دەكرد بۆ ئەوەی لیستی مووچە بنێرێت، بەڵام لە ئێستادا پێچەوانە بۆتەوە و وەزارەتی دارایی حكومەتی هەرێم چاوەڕێی بەغدا دەكات تاكو موچە بنێرێت.

سەرچاوەكانی زانیاری لە وەزارەتی دارایی هەرێم باس لەوە دەكات، وردبینی كردنی مووچەی مانگی 3 زۆر ئاسانە و ئاڵۆز نابێت، چونكە هاوشێوەی لیستی مووچەی مانگی دووە، تەنها گۆڕانكاری لە لیستی مووچەی ئەو فەرمانبەرانە كراوە، كە بۆ مانگی 3 سەرەموچەیان هەبووە، كە ئەمەش ئاستەنگ دروست ناكات، بۆیە پێشبینی دەكرێت زوو كۆتایی بە وردبینی بێت.

ئەم سەرچاوەیە ئەوەشی وت، لە ئێستادا دارایی هەرێم چاوەڕێی بەغدا دەكات و خوازیارین مووچەی سەرجەم فەرمانبەران بەیەكەوە بێت و بۆ ئەوەی بەر لە جەژن دابەشی بكەین، ئەگەر هەروەكو مانگی رابردووش بە لیستی مووچەی جیا هات، دەكرێت مووچەی ئەو وەزارەتانە دابەش بكرێت كە مووچەیان هاتووە و وەزارەتەكانی تر بخرێنە دوای جەژن، بەڵام ئێمە خوازیارین ئەوەی یەكەمیان بێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا