شوێنەكانی مەترسی خنكان قەدەغەدەكرێن

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی ناوخۆی هەرێم مەلەكردن لەو شوێنانە قەدەغەدەكات كە مەترسی رووداوی خنكانی لێدەكرێت.

وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، دوای زیادبوونی رووداوەكانی خنكانی هاووڵاتیان و گەشتیاران لە رووبار و دەریاچە و زێ و چەمەكان لە وەرزی هاویندا، بەڕێوەبەرایەتییەكانی بەرگری شارستانی و پۆلیس ئەو شوێنە گەشتیارییانە دادەخەن، كە لە ماوەی رابردوو هاووڵاتیان و گەشتیاران لێیان خنكاون و مەترسیدارن بۆ مەلەكردن، ئەمەش بە ئامانجی كەمكردنەوەی دەرفەت و ئەگەرەكانی قوربانی زیاتر.

داواش لە هاووڵاتیان و گەشتیاران و كۆمپانیایاكانی گەشتوگوزار دەكات پابەندبن بە دووركەوتنەوە لەو شوێنانەی شریتی سوری لێدراوە و هێما و تابلۆكانی قەدەغەكردنی مەلەی لێ هەڵواسراوە و دەڵێت، ئەو شوێنانە مەترسیدارن و بەهیچ شێوەیەك ناكرێت مەلەی تێدا بكرێت و بۆ مەلەكردن ناشێن و رێگەپێدراو نین.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا