ئێران وادەی چەککردن و داخستنی بارەگای حزبە ئۆپۆزسیۆنەکان لە هەرێم درێژناکاتەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ناسر کەنعانی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند، حکومەتی عێراق رازی بووە بە چەککردن و داخستنی بارەگانی حزبە ئۆپۆزسیۆنەکان لە ھەرێمی کوردستان، ئەو وادەیەشی بۆ ئەو مەبەستە دیاریکراوە، بەھیچ شێوەیەک درێژناکرێتەوە.

کەنعانی لە کۆنفرانسی ھەفتانەیدا رایگەیاند، ئێران و عێراق رێککەوتوون تا 19ى ئەیلولی داھاتوو بۆ چەککردنی پارتە ئۆپۆزسیۆنەکانی وڵاتەکەی، ھەروەھا دەرکردنیان لە بارەگا سەربازییەکانیان و گواستنەوەیان بۆ ئەو کەمپانەی کە عێراق دیاری دەکات.

وتیشی، حکومەتی عێراق لێپرسراوانی ھەرێمی کوردستانی لەو رێککەوتنە ئاگادارکردووەتەوە کە دەبێت جێبەجێبکرێت، جەختیشیکردەوە لەوەی ئەو وادەیەی دیاریکراوە بۆ ئەو مەبەستە بەھیچ شێوەیەک درێژناکرێتەوە.

“کەنعانی” باسی لەوەشکرد، پەیوەندییەکانی نێوان تاران و بەغداد دۆستانەیە و لەسەر بنەمای دراوسێیەتییە، بەڵام بوونی پارتی ئۆپۆزسیۆن لە ھەرێمی کوردستان خاڵێکی خراپە لە پەیوەندییە دوو قۆڵییەکانیان.

ئەو لێدوانەی کەنعانی لەدوای ئەوە دێت، کە رۆژی 11 ی تەمموزی رابردوو محەمەد باقری سەرۆک ئەرکانی ھێزە چەکدارەکانی ئێران رایگەیاند، تا مانگی ئەیلول مۆڵەتیانداوە بە بەغداد بۆ چەککردنیان، ئەگەرنا ئۆپراسیۆنەکانیان بۆ سەر ئەو حزبانە دەستپێدەکەنەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا