پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
هێزێکی ئەمنی لە بەغدا، درەنگانی شەوی ڕابردوو، بەڕێوەبەری پەیوەندییەکانی وەزارەتی بازرگانی عێراقی لە ماڵەکەی خۆی دەستگیرکرد.
سەرچاوەیەکی ئەمنی ئاشکرایکرد، محەمەد حەنون، بەڕێوەبەری پەیوەندییەکانی وەزارەتی بازرگانی و وتەبێژی وەزارەتی بازرگانی، درەنگانی شەوی ڕابردوو لە ماڵەکەی خۆی لە بەغدای پایتەخت لەلایەن هێزێکی ئەمنییەوە دەستگیرکرا.
ئاماژەی بەوەکرد، تائێستا بەشێوەیەکی فەرمی هۆکاری دەستگیرکردنەکەی ڕانەگەیەندراوە، بەڵام بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان لێکۆڵینەوەی لەگەڵ ئەنجامدەدرێت، لەبارەی ژمارەیەک دۆسیەی پەیوەست بە گەندەڵیەوە.