UN: هەزاران بریندار بوونەتە فشار بۆ سەر بنکە تەندروستییەکانی غەززە

پۆڵەتیک پرێس

نەتەوەیەکگرتووەکان داوا دەکات بەزوویی کەرەستەی بەهاناوەچوونی پزیشکی بۆ بریندارانی کەرتی غەززە دابین بکرێت و ڕایدەگەیەنێت، بوونی ئەو ژمارە زۆرە لە بریندار لەسەرو توانای بنکە تەندروستیەکانی غەززەوەیە.

مارگرێت هاریس، وتەبێژی رێکخراوی تەندروستی جیهانی سەر بە نەتەوەیەکگرتووەکان ئەمڕۆ هەینی ٢١ ی ئایاری ٢٠٢١ ڕایگەیاند، لە کەرتی غەززە سەرەڕای کوژرانی ٢٥٧ کەس، لە ئێستادا هەشت هەزار و ٥٣٨ کەس بریندارن، ئەم ژمارە زۆرە مەترسیان دروست کردووەو لەسەرو توانای بنکە تەندروستیەکانی کەرتی غەززەوەن.

هاریس داواشی کرد بەزوویی ئاسانکاری بکرێت بۆ گەیاندنی پێداویستی پزیشکی و کارمەندانی فریاگوزار بۆ کەرتی غەززە، “پێویستە دەروازەکانی کەرتەکە بکرێنەوەو لەئێستادا مەترسی گەورە داخراوی دەروازەکانە”.

وتەبێژەکەی تەندروستی جیهانی ئاماژەی بەوەش کرد، ٣٠ دامەزراوەی پزیشکی غەززە بەهۆی بۆردومانەکانی ئیسرائیلەوە زیانیان پێگەیشتووە، نەخۆشخانەکانی کەرتەکەش ناتوانن بە هەموو توانایەکیانەوە کاربکەن، دوو نەخۆشخانەش بەتەواوی لەکارکەوتوون”.

ئەمە لەکاتێکدایە هێرشەکانی ئیسرائیل و بزووتنەوەی حەماس بۆ ماوەی ١١ ڕۆژ لەسەریەک بەردەوام و بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی  ئاگربەستیان ڕاگەیاند.

لە هێرشەکانی ئیسرائیل و حەماس بۆ سەر یەکتر هەزاران کەس کەس بریندار  بوون و چەندین کوژراوی لێکەوتەوەو چەندین باڵەخانە و قوتابخانەو ناوەندی تەندروستی لە کەرتی غەززە بە تەواوی خاپوور بوون.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا