شۆفێرێک لەکاتی پاککردنەوەی ڕێگایەکی بەفراوی لە سەرتەکی بەمۆ گیانی لەدەستدا

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان ڕایگەیاند، شۆفێرێکی شۆفڵ لە سەرتەکی بەمۆ لەکاتی وەرگەڕانی شۆفڵەکەیدا گیانی لەدەستدا.

ئەمڕۆ هەینی لە ڕاگەیەندراوێکدا، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان ئاماژەی بەوەکرد، “بەیانی ئەمڕۆ هەینی بەمەبەستی پاککردنەوەی ڕێگا و بانەکانی سەرتەکی بەمۆ شۆفێرێک بەشۆفڵ وەکو خۆبەخش لەدەربەندیخانەوە چۆتە سەرتەکی بەمۆ کە چەند ڕۆژێکە بەهۆی بەفربارینەوە ڕێگاکان بەستویەتی و لەهەندێ جێگا بەفر ڕێگاکەی داخستووە”.

ئەوەشی خستەڕوو، “بەداخەوە لەبەرئەوەی شەقامەکە بەستویەتی شۆفڵەکەی خلسکاوە و لەئەنجامدا وەرگەڕاوە و دەستبەجێ شۆفێرەکەی بەناوی (فایەق محەمەد ڕەشید) لەدایکبووی 1951 دانیشتووی دەربەندیخان گیانی لەدەستدا”.

ئاشکراشی کرد، لەئێستادا بەمەبەستی توێکاری تەرمەکەی ڕەوانەی پزیشکی دادوەری دەربەندیخان کراوە و بنکەی پۆلیسی مەیدان پەڕاوی لێکۆڵینەوەی لەسەر ڕوداوەکە کردۆتەوە.

May be an image of outdoors

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا