قوباد تاڵەبانی پەیامێكی بڵاوكردەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران لە نۆیەمین ساڵیادی جینۆسایدی ئیزدییەكان لەلایەن داعشەوە پەیامێكی بڵاوكردەوە و دەڵێت، ئێزدییەكان لەپێشتریش رووبەڕووی كۆمەڵكوژی و ستەمی گەورە بوونەتەوە كە جینۆساید كردنیان بە دەستی داعش دوا وێستگەی ئەو ستەمە گەورەیە بوو، بەڵام ئەوەی جێگای هیوایە، ئەمجارەیان بە تەنها نەمانەوە، بەڵكو هەموو كورد و كۆمەڵگای نێودەوڵەتی و مرۆڤایەتی هاوسۆز و پشتیوانیان بوون.

قوباد تاڵەبانی رایگەیاند: لە نۆیەمین ساڵیادی كۆمەڵكوژی خوشك و برا ئێزیدییەكانمان لەلایەن تیرۆریستانی داعشەوە، یادی تاڵی هەموو قوربانیانی ئەو تاوانە گەورەیە بەرز و پیرۆز رادەگڕین.

ئەوەشی خستەڕوو، ئێزدییەكان لەپێشتریش رووبەڕووی كۆمەڵكوژی و ستەمی گەورە بوونەتەوە كە جینۆساید كردنیان بە دەستی داعش دوا وێستگەی ئەو ستەمە گەورەیە بوو، بەڵام ئەوەی جێگای هیوایە، ئەمجارەیان بە تەنها نەمانەوە، بەڵكو هەموو كورد و كۆمەڵگای نێودەوڵەتی و مرۆڤایەتی هاوسۆز و پشتیوانیان بوون.

ئاماژەی بەوەشكرد، یادی نۆ ساڵەی ئەم تاوانە گەورەیە جیاوازتریش بوو چونكە حكومەتی شانشینی یەكگرتووی بریتانیا چووە ڕیزی ئەو وڵاتانەی كە بە فەرمی ئەم كۆمەڵكوژییەیان وەك جینۆساید ناساندوە، ئەمەش هەنگاوێكی گەورەیە بۆ چەسپاندنی دادپەروەری و پاراستنی ئێزدییەكان لە داهاتوودا. سوپاسی حكومەتی بەریتانیا و هەموو ئەو وڵاتانەش دەكەم كە ئەم هەنگاوە پێویست و گرنگەیان ناوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا