پۆڵه‌تیك پرێس:
ژماره‌یه‌ك ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پیرانی ئه‌مریكا داوایان له‌سه‌رۆكی وڵاته‌كه‌یان كرد، به‌رامبه‌ر توركیا توندی بنوێنێت.
به‌واژۆی 54 ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پیرانی ئه‌مریكا نامه‌یه‌ك ئاڕاسته‌ی جۆ بایدن، سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا كراوه و تیایدا، هێرشیانكردووه‌ته سه‌ر ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا، تۆمه‌تباركراوه به خراپ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ئۆپۆزسیۆن و نه‌یارانی خۆی، هاوكات به ئه‌نجامدانی پێشێلكاریی دژ به میدیاكان و ڕۆژنامه‌نووسان تۆمه‌تباركراوه.
له نامه‌كه‌دا ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی ئه‌نجومه‌نی پیران داواشده‌كه‌ن، سه‌رۆكی ئه‌مریكا هه‌ڵمه‌تێكی مامه‌ڵه‌ی توند دژی سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته ڕابگه‌یه‌نێت، به‌مه‌به‌ستی ئازادكردنی زیندانییه سیاسییه‌كان و ئه‌وانه‌ی له‌سه‌ر ئازادی ڕاده‌ربڕین له‌توركیا زیندانیكراون.
له‌دوای كوده‌تا شكستخواردووه‌كه‌ی ساڵی 2016ـی توركیا، زیاتر له 300 هه‌زار كه‌س له‌توركیا ده‌ستگیركراون، به‌شێكیان به‌هۆی ڕاده‌ربڕین و دژایه‌تی سیاسه‌تی ئه‌كه‌په و ئه‌ردۆغان ده‌ستگیركراون.