دژە تیرۆر لە سلێمانی دوو تیرۆریستی دەستگیر کرد

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوبەرایەتی دژە تیرۆر ڕایەگەیاند، دوو تیرۆرستیان دەستگیر کردووە، کە هاوکاری چالاکیەکانی داعشیان کردووە.

ئەمڕۆ 2 ی کانونی یەکەمی 2021 بەڕێوبەرایەتی دژەتیرۆر دانپێدانانی دوو تیرۆرستی ڕاگەیاند، کە ماوەی مانگێکە دەستگیریان کردوون.

ئاماژەیان بەوەدا ئەو دوو تاوانبارە بە ناوەکانی بەرزان عامر شکور لەگەڵ فراس یوسف ساڵح لە لایەن هێزەکانی دەزگای دژە تیرۆرەوە دەستگیر کراون.

ڕوونیشیان کردەوە، تیرۆرستەکان لە سلێمانی بوون هەوڵیان داوا بەرەو تورکیا ڕابکەن بە قاچاخ، لە دانپێدانانەکەیاندا کە لە گرتەڤیدیۆیەکدا لە لایەن دژە تیرۆرەوە بڵاو کراواتەوە، ئەو تیرۆرستانە باسی ئەو شکستەکانی چالاکیەکانیان دەکەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا