مستەفا کازمی گەیشتە واشنتۆن

پۆڵەتیک پرێس

مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عیراق و شاندی یاوەری گەیشتنە واشنتۆن و وابڕیارە چاوی بە دۆناڵد ترەمپی سەرۆک بکەوێت.

لە ڕاگەیاندراوێکی نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی عیراقدا هاتووە کە مستەفا کازمی و شاندی یاوەری دوێنێ سێشەممە فڕۆکەخانەی بەغدایان جێهێشتووەو ئەمڕۆ گەیشتوونەتە واشنتۆن.

وابڕیارە سبەی پێنجشەممە کازمی لە کۆشکی سپی چاوی بە دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا بکەوێت و دوایین پێشهاتەکان و هەموو ئەو پرسانەی لە ناوچەکە روودەدەن شەن و کەو و تاوتوێ بکەن.

بەگوێرەی راگەیاندراوەکە وابڕیارە کازمی و بەرپرسانی ئەمریکا گفتوگۆ و رێککەوتن بکەن لەسەر هاوکارییە هاوبەشەکانی تایبەت بە پرسی ئاسایش و تەندروستی و پتەوترکردنی پەیوەندییە دوو قۆڵییەکانی نێوان بەغدا و واشنتۆن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا