تاڵیبان داوایەك ئاڕاستەی ئیدارەی نوێی كۆشكی سپی دەكات

پۆڵەتیك پرێس

بزوتنەوەی تاڵیبان داوا لەسەرۆكی نوێی ئەمریكا دەكات پابەندی رێكەوتننامەكەی نێوانیان بكەن كە شوباتی ئەمساڵ لەنێوان هەردولا واژۆ كرا.

ئاژانسی رۆیتەرز بڵاویكردەوە، چەكدارانی تاڵیبان دەیانەوێت ئیدارەی داهاتووی ئەمریكا دڵنیابكەنەوە كە جێبەجێكردنی ئەو رێككەوتننامەیە كاریگەرترین هۆكارە بۆ كۆتاییهێنان بەململانێی نێوان ئەفغانستان و ئەمریكا.

مانگی شوباتی ئەمساڵ لە دەوحەی پایتەختی قەتەر، ئەمریكاو بزوتنەوەی تاڵیبان رێككەوتنی نێوانیان واژۆكرد.

دواتریش ئەمریكاو ئەفغانستان لە بەیاننامەیەكی هاوبەشدا بڵاویانكردەوە، ئەگەر تاڵیبان پابەندی رێككەوتننامەكە بێت ئەوا لەماوەی 14 مانگدا ئەمریكا و هاوپەیمانی باكوری ئەتڵەسی (ناتۆ) لە ئەفغانستان دەكشێننەوە.

دوای رووداوەكانی 11ی سێپتەمبەر ئەمریكا تەواوی بنكەو بارەگانی تاڵیبانی لەناوچە سنورییەكانی ئەفغانستان بۆردومان كرد، هەردولاش بەردەوام هێرشیان دەكردە سەر یەك دواتریش لە ئۆپەراسیۆنێكدا ئەمریكا ئوسامە بن لادنی سەرۆكی رێكخراوی قاعیدەیان كوشت.

لەئێستاشدا هەردوولا چاوەڕێی چۆنیەتی جێبەجێكردنی تاكە رێككەوتنی نێوانیان دەكەن، كە هێشتا هەردولا گومانیان لەیەكتری هەیە بۆ جێبەجێكردنی.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا