فەرماندەیەكی سەربازی گەریلا شكستی توركیای لە زاپ و ئاڤاشین راگەیاند

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەندامێكی كۆمیتەی بەڕێوەبەریی پارتی كرێكارانی كوردستان، لەبارەی هێرشی نوێی توركیاوە بۆ سەر هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، ئەم شەڕە لە شەڕەكانی ڕابردوو زیاتر قورس و گران و مەزنترە و لەبەرامبەردا گەریلا بەرخۆدانیەكی مەزن نیشان دەكەن و قارەمانێتیی دەكەن و مێژوو دەنووسنەوە، دەشڵێت: پیلانی دەوڵەتی توركیا لەزاپ و ئاڤاشین پووچەڵ بوویەوە و شكستیان هێناوە.

دوران كاڵكان، ئەندامی كۆمیتەی بەڕێوەبەریی پارتی كرێكارانی كوردستان، رایگەیاند: “ئەو هێرشە داگیركەر و قڕكەر و فاشیستیەی ئاكەپە و مەهەپە لە 17 ی نیساندا لەسەر زاپ و ئاڤاشین دەستیان پێكردووە سێ هەفتەیە بەردەوامە، ئەو شەڕە یەكێكە لە شەڕە هەرە قورس و گرانە مێژووییەكان، دەبێت هەر كەس لەمە ئاگادار بێ، ئەم شەڕە شەڕی هەرە گران و مەزنی دەوڵەتی توركە، بۆ كوردانیش شەڕێكی هەرە مەزنە، لە شەڕەكانی ڕابردوو زیاتر قورس و گران و مەزنە، لە بەرامبەر بەو هێرشانەش گەریلا بەرخۆدانیەكی مەزن نیشان دەدەن و قارەمانێتیی دەكەن و مێژوو دەنووسنەوە”.

كاڵكان وتیشی: ئەو بەرخۆدانەی گەریلا بەرخۆدانێكی هەرە مەزن و هەرە گرنگە لە مێژووی كورد، زاپ و ئاڤاشین داهاتووی كوردان و چارەنووسیان دەستنیشان دەكات، دەبێت وەها تێبگەن، لەسەر بنەمای بەرخۆدانی قارەمانێتیی گەریلا فاشیزمی ئاكەپە و مەهەپە لە زاپ و ئاڤاشین لە گۆڕ دەنرێت.

كاڵكان شكستی سوپای توركیای لە هێرشەكانی سەر زاپ و ئاڤاشین ڕاگەیاند و وتی: ئاكەپە و مەهەپە لەڕاستیدا تێكەوتوون، پیلانەكەیان لەزاپ و ئاڤاشین بە بەرخۆدانی گەریلا پووچەڵ بوویەوە، مرۆڤ دەتوانێت بڵێت شكستیان هێناوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا