پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئەمڕۆ هەینی بەڕێوەبەرایەتی ناحیەی بیارە بڕیاریدا سبەی شەممە بکرێتە پشووی فەرمی لەسەرجەم ناوەندەکانی خوێندن.
لەوبارەیەوە حەمید بارام، بەڕێوەبەری ناحیەی بیارە ڕایگەیاند، پاش راوێژکردن لەگەڵ بەرێزان پارێزگاری هەڵەبجە و بەرێوەبەرایەتی گشتی پەرورەدەی هەڵەبجەی شەهید بریارماندا لەبەر سەلامەتی گیانی خوێندکاران و قوتابیانمان سبەی ڕۆژی شەممە بەرواری 11/ 2 /2023 لە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن سنوری بەرێوەبەرایەتی ناحیەی بیارە دەکرێتە پشوو.
وتیشی، پشووەکە بۆماوەی یەک رۆژە و تەنها قوتابخانەو خوێندنگاکانی سنوری ناحیەی بیارە دەگرێتەوە.
ئەوەش لەکاتێکدایە، شەپۆلێکی سەرما و بەفر ناوچەکانی کوردستانی گرتووەتەوە و بەشێک لە ڕێگا سنوورییەکان بەهۆی بەفرەوە گیراون و بۆ هاتوچۆکردن مەترسیدارن.