پۆڵەتیك پرێس
بەبیانوی تێوەگلانی دەزگاهەواڵگرییەكانی ڕوسیا لە تەقینەوەکەی ساڵی 2014 ی وڵاتەكەی چیك 18 دیپلۆماتكاری روسیا دەردەكات و روسیاش لەدەركردنی دیپلۆماتكارەكانی ئەمەریكا تاوانباردەكات
وەزارەتی دەرەوەی ڕوسیا لە بەیاننامەیەکدا بڵاوی کردەوە، بڕیارەکەی حکومەتی چیک بە بێ وێنە وەسف دەکات، چونكە پێیان وایە چيك بە چەند بیانویەکی بێ بنەما سەبارەت بە تێوەگلانی دەزگاهەواڵگرییەكانی ڕوسیا لە تەقینەوەکەی ساڵی 2014 کە لە شارۆچکەی ڤێربێتسی چیک رویداوە.
وەزارەتی دەرەوەی ڕوسیا ڕایگەیاندووە ئەو جوڵەیە بەشێکە لە زنجیرەیەک ڕێوشوێن دژ بە ڕووسیا کە لە ساڵانی ڕابردوودا لەلایەن کۆماری چیکەوە گیراوەتەبەر و بەڕوونی جێ پەنجەی ئەمەریكای پێوەدیارە.
وەزارەتی دەرەوەی ڕوسیا ناڕەزایی خۆی لەبڕیارەكەی چیک دەربڕیوەو ئاماژەی بەوەداوە، روسیا هەموو ڕێوشوێنەکانی وەڵامدانەوە دەدرێتەبەرو وەڵامی دەركردنی دیپلۆماتكارەكانی دژ بەنەیارەكانی دەداتەوەو بێدەنگ نابێت.