دەروازەی باشماخ: بۆماوەی 24 کاتژمێر هاتووچۆی بازرگانی و کاروباری گومرگ ڕادەگیرێت

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ دووشەممە26ی حوزەیران، دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ ئاشکرایکرد، لە یەکەم ڕۆژی جەژنی قورباندا هاتووچۆی بازرگانی ڕادەگیرێت و بەڵام هاتووچۆی گەشتیاری بۆ ساتێکیش ڕاناگیرێت.

بەڕێوەبەرایەتی کۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ ڕایگەیاند،”ئاگاداری سەرجەم بازرگان و شۆفێرانی بەڕێزدەکەین کە لەیەکەم ڕۆژی جەژنی قوربانی پیرۆزدا هاتووچۆی بازرگانی و کاروباری گومرگی بۆماوەی 24 کاتژمێر ڕادەگیرێت و لە دووەم ڕۆژی جەژندا ئاسای دەبێتەوە”.

ئاماژەی بەوەکرد، ئاگاداری گەشتیارە بەڕێزەکان دەکەین کە هاتووچۆی گەشتیاری ئاسای دەبێت و 24 کاتژمێر لەخزمەتی هاوڵاتیاندا دەبین و لەڕۆژانی پشوو و جەژنەکانیشدا بۆ ساتێکیش ڕاناگیرێت .

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا