وەزیری کشتوکاڵ: کێشەی ساغکردنەوەی بەرهەمە کشتوکاڵیەکان چارەسەرکرا

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزیری کشتوکاڵی هەرێم لە لاپەڕەی فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک بڵاوی کردەوە، چارەسەری کێشەی ساغبوونەوەی بەرهەمە کشتوکاڵیەکان کرا بە تایبەت (تەماتە- خەیار).

بێگەرد تاڵەبانی وەزیری کشتوکاڵی هەرێم ئەمڕۆ یەکشەممە لە لاپەڕەی فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک ڕایگەیاند، “دوابەدوای پەیوەندیەکانمان لە ماوەی هەفتەی رابردوو تاوەکو ئەمڕۆ لەگەڵ وەزیری کشتوکاڵی عێراق د.محمد کریم الخفاجی بە مەبەستی چارەسەرکردن و جەختکردنەوە لەسەر کێشەی داخستنی مەرزەکانی سنوری عێراق بەرووی بەرهەمی هاوردە بەتایبەتی(تەماتە و خەیار)”.

ئاماژەی بەوەشداوە، لەپێناو پاڵپشتیکردنی راستەوخۆی جوتیاران بۆ ساغکردنەوەی بەرهەمی خۆماڵی( تەماتە و خەیار) وە هەناردەکردنی بۆ بازاڕەکانی ناوەراست و خواروی عێراق.

ڕوونیشیکردەوەو وتی، “ئەم کێشەیە چارەسەر کرا بەهەماهەنگی و بریاری ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق”.

وتیشی، وەزیری کشتوکاڵی عێراق  ئەمڕۆ وەڵامیان داوەتەوە و داواکاری و پێشنیارەکانیان لەم بارەیەوە پەسند کردووە.

ئەمڕۆ یەکشەممە، بەشێک لە جوتیارانی سنوری پارێزگای سلێمانی گردبوونەوەیان ئەنجامدا، بەهۆی ساغنەبوونەوەی بەرهەمەکانیان، هەروەها بەرهەمەکانیان لەسەر شەقام دانا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا