بافڵ جەلال تاڵەبانی: رێگە بەهیچ كەسێك نادەین ژیان و سەقامگیریی خەڵكەكەمان تێكبدات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لە بیستەمین ساڵیادی شەهیدبوونی شەوكەتی حاجی موشیر و حیكمەت حاجی عوسمان و سەردار غەفوور سلێماندا، بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتی نیشتمانی كوردستان پەیامێكی بڵاوكردەوە و رایگەیاند، بەڕێزەوە یادی جوامێری و قارەمانێتی ئەو رۆڵە بەئەمەكانەی نیشتمان دەكەینەوە.

لە پەیامەكەدا هاتووە، لە بیستەمین ساڵیادی شەهیدبوونی سەركردەی تێكۆشەر كاك شەوكەتی حاجی موشیر و هەردوو فەرماندە (حیكمەت حاجی عوسمان و سەردار غەفوور سلێمان)دا، بەڕێزەوە یادی جوامێری و قارەمانێتی ئەو رۆڵە بەئەمەكانەی نیشتمان دەكەینەوە.

بافڵ جەلال تاڵەبانی راشیگەیاند: كاك شەوكەت نموونەی شۆڕشگێڕی دڵسۆز و وەفاداری كوردستان و یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بوو، بەو ئازایەتی و نەبەردییەی لە بەرەی پێشەوەی شەڕەكاندا تۆماریكردبوو، ببووە جێگەی متمانەی سەرۆك مام جەلال.

ئاماژەی بەوەشكرد، ئەو فەرماندەیەك بوو كە هەرگیز لە بەرپرسیارێتی راینەدەكرد و بە ئەوپەڕی ورەوە رووبەڕووی مەترسییەكان دەبووەوە و دواجار هەر لەوپێناوەشدا گیانی پیرۆزی بە كوردستان و خەڵكەكەی بەخشی.

هێمای بۆئەوەشكرد، ئەمڕۆ لەم یادە شكۆدارەدا بەڵێن بۆ رۆحی شەهیدان و خەڵكە خۆشەویستەكەمان دووپاتدەكەینەوە كە بۆ هەمیشە پارێزەری ئارامی و ئاسایشی خاكە خۆشەویستەكەمان دەبین و رێگە بەهیچ كەسێكیش نادەین ژیان و سەقامگیریی خەڵكەكەمان تێكبدات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا